AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٨ ٠٧:٥٠

ڕەزامەندی داگیرکەران لەگەڵ ئاگربەستی نوێی غەززە؛

مەرجە نوێیەکانی ئاگربەست/ 400 فەلەستینی لە بەرامبەر 40 زیندانی زایۆنی لە غەززە

مەرجە نوێیەکانی ئاگربەست/ 400 فەلەستینی لە بەرامبەر 40 زیندانی زایۆنی لە غەززە

کەناڵی هەواڵی ئەلجەزیرە بڕگە نوێیەکانی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لە غەززەی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسرائیل ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئازادکردنی ٤٠٠ زیندانیی فەلەستینی لە بەرامبەر ٤٠ زیندانیی زایۆنیستی لە غەززە.

کەناڵی ھەواڵی ئەلجەزیرە بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی خۆی بڵاویکردەوە، ئیسرائیل ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دانانی بڕگەی نوێ بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان بەپێی کۆبوونەوەی ئەم دواییەی پاریس.

کەناڵی جەزیرە ئاشکرای کرد کە ئیسرائیل ڕازی بووە بە پێشنیاری حەماس بۆ زیادکردنی یارمەتییە مرۆییەکان و گواستنەوەی ژووری کاتیی پێش دروستکراو بۆ خەڵکی ئاوارە و چوونە ژوورەوەی هەندێک کەرەستەی بیناسازی بۆ ناو غەززە.

لایەکی دیکەوە، سەرچاوە ئاگادارەکانی کەناڵی جەزیرە ڕایانگەیاند کە تێلاڤیف پێشنیاری ئازادکردنی ٤٠٠ زیندانیی فەلەستینی لە نێوانیاندا ئەو زیندانیانەی کە سزای قورسیان بەسەردا سەپێنراوە، قبووڵ کردووە لە بەرامبەر ئازادکردنی ٤٠ زیندانیی زایۆنی لە غەززە .

News ID 49252

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha